Startseite Empfehlungen Testbericht News Alternativen TopZehen Vorregistrieren Sonderangebote Beliebte Spiele Beliebte Apps Kategorie APK Downloader APK hochladen Chrome Erweiterung APKPure.fo APP App suchen
Sprache auswählen

140 - کلیلی سەرکەوتن

9.0 9

v1.0 von KurdApk

Android APK - 3.2 MB herunterladen

Über 140 - کلیل

140 - کلیل (Paketname: rezadeveloper.keyforwin) wird von KurdApk entwickelt und die neueste Version von 140 - کلیلی سەرکەوتن 1.0 wurde am 27. April 2018 aktualisiert. 140 - کلیلی سەرکەوتن liegt in der Kategorie von Lernen. Sie können alle Apps von dem Entwickler der 140 - کلیلی سەرکەوتن durchsuchen. Derzeit ist diese APP kostenlos. Diese App kann auf Android 4.0.3+ auf APKPure.fo oder Google Play heruntergeladen werden. Alle APK/XAPK Dateien auf APKPure.fo sind original und 100% sicher, schnell herunterzuladen.
خودای گەورە و دلۆڤان، زۆر ڕێزی لە زانست و زانستخوازان و زانایانی ئەهلی عیلم و مەعریفەت ناوە، چونكە زانست رووناكایی و نەزانین تاریكاییە، هەر بۆیەش كە یەكەم ئایەتی قورئانی پیرۆزی دابەزاندە سەر زەوی، بە( اقرْْا ) دەستی پێكرد، واتە بخوێنە. هەروەها خودای باڵادەست بە ئایەتی(قل هل یستوی الژین یعلمون والژین لایعلمون)؟ ویستی گۆمی مەندی هزری مرۆڤ بشلقێنێت، بۆ ئەوەی بیربكاتەوە و بزانێت كە مرۆڤی زانا و نەزان یەكسان نین. قوتابی خۆشەویست ئایا ئەوانەی كە دەزانان وەك ئەوانە وان كە نازانن؟ ئەڵبەتە نەخێر، چونكە زانا ئاسۆیەكی گەشی لەپێشە، بەڵام نەزان چارەنووسێكی ڕەشی لەپێشە، زانا جیهان بەڕێوە دەبات، نەزان خۆی پێ بەڕێوە ناچێت! بۆیە گرنگی سیستەمی خوێندن چ لە سەر ئاستی تاكەكان و كۆمەڵگاكان، چ لە سەر ئاستی گەلانی جیهان بە گشتی، نەمازە لەم سەردەمەدا، وەكو گرنگی ڕۆحە بۆ جەستە، چونكە بەردی بناغەی تێگەیشتن و پێگەیشتن و پێشكەوتن و سەركەوتنەكانە لە گشت كایەكانی ژیاندا و، سەرچاوە و داینەمۆی هەموو شۆڕش و ئەفراندن و داهێنانە زانستیی و تەكنەلۆژیی و پیشەسازیی و بازرگانی و ئابووری و راگەیاندن و گەردوونناسیی و فەلەكناسیی و بوونەوەرناسیی و رۆشنبیریی و گۆڕانكارییەكانی ژیانە. بۆیە كەس ناتوانێ ڕۆڵی زانست و زانیاری لە بونیادنانی شارستانییەتە یەك لە دوایەكەكاندا نادیدەبگرێ، تەنانەت ئەگەر زانست و زانیاری لە مرۆڤ جیابكەینەوە، شتێكی وای بۆ نامێنتەوە كە نەوەكانی دوارۆژ شانازیی پێوە بكەن. (ئەناتۆل فرانس)، لەبارەی گرنگی زانست و زانینەوە دەڵێت:زانست كلیلی كردنەوەی هەموو دەرگایەكانە. (هۆگۆ)ش دەڵێت: لەگەڵ كردنەوەیی دەرگای هەر قوتابخانەیەكدا، دەرگای زیندانێك دادەخرێت. بۆیە زانست و زانیاری پێوەرە بۆ جیاكردنەوەی مرۆڤە زانا و نەزان و رۆشنبیر و نارۆشنبیرەكان، هەروەها بۆ جیاكردنەوەی كۆمەڵگا پێشكەوتوو و كراوەكان، لە كۆمەڵگا دواكەوتوو و داخراوەكان، چونكە ئەم شۆڕشە زانستییە بە هۆی هەوڵ و تەقەڵلا وكۆششێكی زۆری زانستخوازەكانەوە هاتووتە ئاراوە و، پرۆسەیەكی مرۆڤكردە، باشترین رێگەش بۆ بەدەستهێنانی زانست و زانیاری خوێندنە، هەر لە باخچەی ساوایانەوە بگرە تا زانكۆ و خوێندنی باڵا. بۆیە هەر گەلێك گەرەكی بێت ئاڵای زانست و زانیاری لە سەر لووتكەی بەرزی شارستانییەت و پێشكەوتن بەرزكاتەوە، دەبێ دەرگای خوێندن بە رووی نەوەكانیدا بكاتەوە و گشت ئاسانكارییەكیان بۆ بكات تاكو بە باشترین شێوە قۆناغەكانی خوێندن ببڕن و، دوای تەواوكردنی خوێندنیش زەمینەیان بۆ بڕەخسێنێت تاكو لە مەیدانی داهێنان و ئەفراندندا بەهرەكانیان بخەنەگەڕ و خزمەتێكی بەرچاو پێشكەش بە گەل و وڵات و جیهانی مرۆڤایەتی بكەن و، لەو قادە(میدان)دا ئەسپی خۆیان تاو بدەن. بەڵام بۆ ئەوەی خوێندن و خوێندنەوەی نەوەكانی ئێستا و دواڕۆژمان سوودبەخش و بەرهەمدار بێت و بتوانن بۆ ئاییندە بەردێك لە سەر بەردێك دابنێنن و، كاتیان بە فیڕۆ نەڕوات و ماندبوونیان بە هەدەر نەڕوات، پێویستە فێری هونەر و شێوەكانی دەرس خوێندنەوە ببن و بزانن بە شێوەیەكی دروست سوود لە خوێندن و خوێندنەوە وەربگرن، هەروەها دەبێ بزانن چ كاتێك بۆ خوێندنەوە گونجاوە، چ كاتێك گونجاو نییە، چ شوێنك كاریگەری ئەرێنی و، چ شوێنێك كاریگەری نەرێنی لە سەر دڵ و دەروونیان بەجێ دێڵێت، هەمدیس فاكتەرەكانی وزەبەخش چین و كامانەن بۆ خوێندنەوەیەكی بەرهەمدار؟ چۆن دەتوانن بە باشترین و جوانترین شێوە سوود لە كات و هزر و بیركردنەوەكانیان وەربگرن بۆ تێگەیشتن لە وانە و دەرسەكان، خواردن و خواردنە و كەش و هەوا و نەخۆشییە جەستەیی و دەروونییەكان و كێشە خێزانی و كۆمەڵایەتیی و سیاسییەكان و رەوشی خراپی ئابووری و هەژاری و نەداری و نادادپەروەری و پێگەی دۆست و برادەر و كەنالەكانی راگەیاندن و ....تاد، چ كاریگەریەكی باش یان خراپ لە سەر یادگەی ئەوان دروست دەكات؟ بێگومان هەموو ئەو هۆكارانەی سەرەوە كەم تا زۆر، فاكتەرن بۆ سەركەوتن، یان سەرنەكەوتنی قوتابی لە سیستەمی خوێندندا. بۆیە بە پشت بەستن بە چەندین سەرچاوەی زانستی و بەسوود، هەروەها بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی چەندین مامۆستای پسپۆڕ لە بواری پەروەردە و فێركردندا، بە پێویستمان زانی ئەم بابەتە هەستیار و گرنگە لەم كتێبەدا شرۆڤە بكەین و بۆ قوتابیان باس لە (هونەری خوێندنەوە) بكەین، بۆیە بۆ هەر بابەتێكی پێویست و گرنگ، كلیلێكمان داناوە، كە كۆی ئەو كلیلانە( 140) كلیلە، پوختەی هەموو ئەو كلیلانەش دەخەینە بەر دەستی قوتابیانی خۆشەویست، تاكو لە تاقیكردنەوەكاندا ببنە فاكتەرێكی بەهێز و سەرەكی بۆ دەربازبوون و پەڕینەوەیان بەرەو كەناری ئارامی و خۆشبەختی و سەرفرازی و بەدەستهێنانی سەركەوتن و پێشكەوتن لە گشت قۆناغەكانی خوێندن و كایەكانی ژیاندا.

140 - کلیل 1.0 Update

140 - keys
Mehr lesen
140 - کلیل Besonderheiten

Frühere Versionen

Mehr

140 - کلیلی سەرکەوتن 1.0 APK 28. April 2018 3.2 MB Herunterladen

Requires Android: Android 4.0.3+

Screen DPI: 120-640dpi

SHA1: 389cfc0c18fe343b18779ad4155ab4bd5ab07a24

Size: 3.2 MB

What's New:

140 - keys
Mehr Information

Verfügbar bei:

Lernen Apps

Aktualisierungsdatum:

Letzte Version:

1.0

Anforderungen:

Android 4.0.3+

Sich herunterladen

APKPure.fo und der Download-Link dieser App sind 100% sicher. Alle auf APKPure.fo aufgelisteten Download-Links für Apps stammen aus Google Play Store oder werden von Benutzern eingereicht. Bei der App aus Google Play Store wird sie von APKPure.fo in keiner Weise geändert. Bei der von Benutzern eingereichten App überprüft APKPure.fo die Sicherheit der APK-Signatur, bevor sie auf unserer Webseite veröffentlicht wird.

Teilen
Teilen Sie diese Seite mit Ihren Freunden, wenn Sie sie hilfreich finden